بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکان دەریدەخەن ئاوی گەرم ڕێگایەکە بۆ باشترکردنی دۆخی جەستە. ئاوی گەرم کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە سەر باشترکردنی هەرسکردن، چارەسەرکردنی گیرانی لووت، دابینکردنی ئاوی لەش و کەمکردنەوەی فشار. هەموو کەسێک دەتوانێت ئاوی گەرم بەکاربهێنێت بەڵام خواردنەوەی ئاوی گەرم چارەسەری هیچ نەخۆشییەک ناکات.
مەترسی سەرەکی خواردنەوەی ئاوی گەرم بریتییە لە سووتاندن. بۆیە دەبێت لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی کە پلەی گەرمی زۆر بەرزە خۆت بپارێزی.
سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بریتین لە:
1- باشتر هەرسکردنی خوراک
خواردنەوەی ئاوی گەرم یارمەتی هەرسکردنی خێراتر دەدات، چالاکیی ڕیخۆڵە باشتر دەکات و لە کۆتاییدا مەترسی قەبزی کەمدەکاتەوە.
2- باشترکردنی سوڕی خوێن
ئاوی گەرم دەتوانێت خوێنبەرەکان باز بکاتەوە و سوڕی خوێن باشتر بکات.
3- دابەزاندنی کێش
ماوەیەکی زۆرە پشتڕاست کراوەتەوە کە خواردنەوەی ئاوی زیاتر دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات. لەوانەیە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت کە خواردنەوەی ئاو هەستی تێربوون زیاد دەکات.
4- کەمکردنەوەی فشار
پەرداخێک ئاوی گەرم وەک ئارامکەرەوەیەک کاردەکات و یارمەتی خەڵک دەدات فشار و دڵەڕاوکێ کەم بکەنەوە.
5- کەمکردنەوەی گیرانی لووت
ئاوی گەرم چارەسەری سرووشتی گیرانی جیوبەکانی لووته و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی سەرئێشەی جیوبەکان. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئاوی گەرم باشتر کاردەکات لە کەمکردنەوەی کێشەکانی هەناسەدان و هەروەها ئازاری قوڕگ کەم دەکاتەوە./.