بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەپی T-Mobile بەم دواییە هاوکاری لە گەڵ StarLink کردووە بۆ دانانی خزمەتگوزارییەک کە هەمووان دەتوانن ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بەکاربهێنن.
کۆمپانیاکە لە ئەمریکا ڕایگەیاندووه: ئەوانەی لە ئەپی T-Mobile ناویان تۆمار دەکەن، دەتوانن تا مانگی تەمموز بە خۆڕایی ئەم ئەپە بەکاربهێنن. هەروەها سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئەندرۆید دەتوانن ئەم ئەپە لە مۆبایلەکانیاندا هەبێت. شایەنی باسە کە ئەم خزمەتگوزارییەی مانگی دەستکردە لە ئێستادا بۆ ناردنی کورتەنامەیه./.