بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: پێم خۆش نییە ئەحمەد شەرع سەرکردەی تەحریری شام (سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا) سەردانی بەغدا بکات و توڕەیی شیعەکانی بە دواوە بێت.
ناوبراو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئێمە لە گەڵ ئێران، تورکیا و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە پشتیوانی لە سەقامگیری ناوچەکە گەیشتووینەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی:گەنجانی خۆڕاگری عێراقیان خۆش دەوێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت غەززە بکاتە شوێنێکی گەشتیاری. ئێمە دەبێت پێشبینی هەموو شتێک لە سەر ترەمپ بکەین، ئەگەری سزادانی عێراق یان شەڕ لە ئارادایە./.