بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی هەشتەمین کۆنفرانسی زەریای هیندی (IOC) لە شاری مەسقەت، وتی: ئاسایشی دەریایی و ئازادی کەشتیوانی تەنیا لە ڕێگای یەکڕیزی و هاوکارییەوە دەستەبەر دەکرێت نەک لە ڕێگای سەپاندنی هەژموون و زاڵبوونەوە.
ناوبراو وتی: سیاسەتی عۆمان لە سەر بنەمای دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان، پتەوکردنی زمانی وتووێژ، ڕێزگرتن لە چەندجەمسەری و ڕێگری لە هەر دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانە.
بوسەعیدی وتی: عۆمان بە درێژایی هەزاران ساڵ گەلێکی دەریایی بووە، زەریا بۆ پێشینیانی ئێمە دەرگایەک بۆ بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کەلتورەکان هەژمار دەکرێت و بەردەوام ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت./.