بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ لە سەر غەززە وتی: هەڵوێستی ترەمپ زۆر مەترسیدارە و خەون بە کۆتایی فەڵەستین و گەلەکەیەوە دەبینێت.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی ترەمپ پرۆسەی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە و لەناوبردنی خۆڕاگرییە کە نتانیاهۆ و ئەمریکا لەوەدا شکستیان هێناوە، ئێستا سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت شکستەکەی زریانی ئەقسا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی قەرەبوو بکاتەوە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: حزبوڵڵای لوبنان هەر پیلانێک بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان و نیشتەجێکردنیان لە میسر، ئەردەن و سعوودیە ڕەتدەکاتەوە.
ناوبراو وتی: ئەم پیلانە مەترسییەکەی زۆری بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەیە و دەبێت بە کۆدەنگی ڕەتبکرێتەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت بە تەواوی لە لوبنان بکشێتەوە و بیانوویەک نییە و حکومەت نابێت بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە پێنج شوێنی لوبنان قبووڵ بکات.
شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەم دواییەی فڕۆکەخانەی بەیروت وتی: بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنیستییە./.