بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاماد دیالۆ که یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی مانچستەر یۆنایتێد لە چەند مانگی ڕابردوودا بووە، بە هۆی پێکانەکەی لە پێ، نزیکەی سێ مانگ لە یارییەکاندا ئامادە نابێت.
ئاماد دیالۆ لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە ” زۆر بێهیوا بووم لە نووسینی ئەم پەیامە، بەداخەوە بە هۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک لە یارییەکان دوور دەبمەوە، من بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە “./.