بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی شەممە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری شاری نیودهلی پایتەختی هیندستان، 30 کەس کوژران و بریندار بوون. کوژرانی ئەو کەسانە بە هۆی قەرەباڵغییەوە بووە، قەرەباڵغییەکەش لە ئەنجامی ڕۆیشتنی خەڵک بۆ ڕێوڕەسمێکی ئایینی هیندۆسەکان بووە.
لە نێو کوژراوەکاندا 10 ژن و 3 منداڵ هەیە. بەرپرسانی هیندستان ڕایانگەیاندووە کە دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و کێشەیەکی ئەوتۆ لە پایتەختدا نییە./.