بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لە سەر هەمواری یاسای بودجەی 2025 ی ئەم وڵاتە کردووە.
ئامانج ڕەحیم ڕایگەیاند کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لە سەر پەسەندکردنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ژمارە 13 ساڵی 2023 کردووە کە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە و گەڕاندنەوەی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی گشتی عێراق بە گوێرەی ڕێکارەکانی ئاماژەپێکراو لە بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچووی وەبەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە.
بە پێی مادەی دووەمی هەمواری یاساکە، بۆ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە هێشتا قۆناغی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی عێراقی ماوە./.