بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەری گەڕانەوەی نەیمار داسیلڤا بۆ بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوودا، پێدەچێت دوور لە ڕاستی و مەحاڵ بێت. دوای چاوپێکەوتنەکەی ئەمڕۆ نەیمار و باوکی، ئەو بابەتە بەهێزتر بوو کە نەیمار ناگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.
باوکی نەیمار دوای سەرکەوتنی سانتۆس و درەوشاوەیی کوڕەکەی لەم یارییەدا ڕایگەیاند: پڕۆژەکەمان تەنیا پێنج مانگ نییە، هەرچەندە گرێبەستی کوڕەکەم لە گەڵ سانتۆس تەنیا پێنج مانگە. ئێمە نەهاتووینەتە ئێرە بۆ ئەوەی پێنج مانگ بمێنینەوە، هاتووین بۆ ئەوەی دەرفەت بدەین بە سانتۆس کە لەم ماوەیەدا پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات و ئێمە یارمەتیدەر دەبین بۆ ئەوەی جارێکی دیکه بگاتە لوتکە./.