بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵێک زانا لە دوو زانکۆی چین ئەڵماسێکی زۆر پتەو و کوالیتی بەرزیان لە تاقیگەدا درووستکردووە، کە چەندین هێندە بەهێزترە لە ئەڵماسی سرووشتی. درووستکردنی ئەم ئەڵماسە دەتوانێت بەکارهێنانی گرنگی هەبێت، چونکە لە ئێستادا ئەڵماس بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پیشەسازییەکانی ئامێری بڕین و پۆلیستکردندا بەکاردەهێنرێت.
ئەم ئەڵماسە هێندە پتەوە کە بە لۆنسدالیتێ ناسراوە، پێکهاتەی بلوری شەشگۆشەی هەیە. بەڵام زۆربەی ئەڵماسی سرووشتی و دەستکرد پێکهاتەی چوارگۆشەیان هەیە. شایەنی باسە ئەم ئەڵماسە لە ماددەیەک درووستکراوە کە گرافیتی پێی دەوترێت. ئەم گرافیتەش دەبێت لە هەندێک بارودۆخی تایبەتدا بێت بۆ درووستکردنی ئەم جۆرە ئەڵماسە.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە ئەم ئەڵماسە کوالێتی بەرزە، تایبەتمەندی فیزیایی نایابی هەیە. لە سەدا ٤٠ی بەهێزتر لە ئەڵماسی سرووشتیە و سەقامگیری گەرمی زیاتری هەیە لە ئەڵماسی نانۆ. ئەم خاڵە ئەرێنییانە ئاماژەن بۆ توانای باشی ئەم ئەڵماسه له بەکارهێنانی پیشەسازیدا./.