بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندووە کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لەم هەفتەیەدا بۆ چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تاران دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیکە ئاشکرای کردووە کە کاتی سەردانەکەی شێخ تەمیم بۆ تاران، چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بەدەر لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پێدەچێت پرسی سوریا لە دانوستانەکانی ناوبراو لە تاراندا هەبێت.
قەتەر یەک لەو وڵاتانەی ناوچەکەیە کە پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ ئێران، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا هەیە./.