بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یەکێک لە پۆستەکانی ئەم ناوبژیوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نزیکەی 100 هەزار پەیام هەیە کە سووکایەتی و هەڕەشەی بێکۆتایی لە دژی خۆی و خێزانەکەی لەخۆدەگرێت. ئەم کێشەیە زۆر گەورە بووه بەجۆرێک کە خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی توندیان لەسەری هەبووە.
ئەم ناوبژیوانە بە هۆی دەرکردنی جود بێلینگهام لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئۆساسونا، کەوتووەتە بەر شەپۆلی ڕەخنەی خەڵک و ئێستا هەمووان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سووکایەتی پێدەکەن./.