بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی وڵاتانی ناوچەی زەریای هیندی لە مەسقەت، لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان کۆبووە.
عێراقچی لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئێران و عۆمان و ئیرادەی ڕێبەرانی هەر دوو وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان، ئامادەیی تارانی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان و پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت هاوکاری لە بواری ئابوری، بازرگانی و وزە ڕاگەیاند.
بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمانیش بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان مەسقەت و تاران دەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەر دوو وڵات و گەشە و سەقامگیری ناوچەکە، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت./.