بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی ئاماری ئێران ڕایگەیاندووە کە بە پێی دوایین خەمڵاندنەکان، ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە تا مانگی ڕێبەندان (شوبات) زیاتر لە 85 ملیۆن و 961 هەزار کەسە.
دەستەی ئاماری ئێران پێشبینی ئەوەیکردووە کە ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی 600 هەزار کەس زیاد بکات و ژمارەی دانیشتووان بگاتە 86 ملیۆن و 562 هەزار کەس.
لە ڕاپۆرتەکەی دەستەی ئاماری ئێراندا هاتووە کە لە ئێستادا 66 ملیعن و 207 کەس لە شارەکان و 19 ملیۆن و 754 هەزار کەس لە گوندەکاندا نیشتەجێن.
هەورەها 43 ملیۆن و 372 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئێران پیاو و 42 ملیۆن و 589 هەزار کەسیش ژنن و ئەمەش پیشان دەدات کە ژمارەی پیاوان 783 هەزار کەس لە ژنان زیاترە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی دانیشتووانی ئێران لە ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاویدا 86 ملیۆن و 562 هەزار کەس دەبێت کە 66 ملیۆن و 968 هەزاری کە شارەکان و 19 ملیۆن و 595 هەزار کەسی لە گوندەکاندا دەبن و بە گشتی 601 هەزار کەس لە ساڵی 1404 دا بە ژماری دانیشتووانی ئێران زیاد دەبێت./.