بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گومرگی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لە هەر دوو سنوری پەروێزخان و خۆسرەوی لە پارێزگای کرماشان دەرکرد.
بە پێی ئەو بڕیارە، هەر دوو سنوری پەروێزخان و خۆسرەوی وەک گومرگی ڕێگاپێدراو بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەناسرێن.
گومرگی ئێران داوای لە بەرپرسانی ئەو دوو خاڵە سنورییە کردووە ژێرخانی تەکنیکی پێویست ئامادە بکەن و هەروەها ڕاهێنان بە فەرمانبەرانی پەیوەندیدار بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە بکەن./.