بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو تۆتنهام لە هەفتەی بیست و پێنجی خولی بەریتانیدا بەرامبەر مانچستەر یۆنایتێد یاریی کرد و توانی بە یەک گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سێ خاڵى بەنرخى بەدەستهێنا. ماتیس تێل یاریزانی تۆتنهام دوای یارییەکە کاردانەوەی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر مانچستەر یۆنایتێد هەبوو.
ماتیس تێل لە مانگی کانوونی دووەم کە لە لێواری پەیوەندی بە مانچستەر یۆنایتێددا بوو، لە کۆتاییدا بڕیاریدا پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات و زۆرێک لە هاندەرانی مانچستەر یۆنایتێد لەو کاتەدا ڕایانگەیاند کە ئەو بڕیارێکی هەڵەی داوە.
ماتیس تێل دوای سەرکەوتنی شەوی ڕابردوو بە بەکارهێنانی هەمان دەستەواژە و فۆڕمی پێکەنین، گاڵتەی بە مانچستەر یۆنایتێد کرد، هەرچەندە دوای ماوەیەک بڕیاریدا که پاکی بکاتەوە./.