بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئێستادا ڕێژەی هاوردەی غازی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن میسرەوە، ڕۆژانە 950 ملیۆن پێی سێجایە و قاهیرە هەوڵی ڕێکەوتنێک دەدات کە ئەو ڕێژەیە لە سەدا 58 بەرزتر بکاتەوە.
میسر هەوڵ دەدات پێویستیی بە غاز لە وەرزی هاویندا چارەسەر بکات.
بەرپرسێکی میسری ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هاوردەی غازی ڕژێمی زایۆنیستی دەگاتە یەک ملیار و 500 ملیۆن پێی سێجای ڕۆژانە.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2020 میسر هاوردەی غازی ڕژێمی زایۆنیستیی دەستپێکرد.
میسر ڕۆژانە پێویستی بە 6 ملیار پێی سێجا غاز هەیە و لە ئێستادا وەبەرهێنانی خۆی زیاتر لە 4 ملیار پێی سێجایە./.