بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسما ئەسەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” پاش ماوەیەک بێدەنگی، کاتی دەستپێکردنەوەیەکی نوێیە. هیوا و گۆڕانکاری ڕاناوەستێت. دەرفەتی ئەوە بدەن پێکەوە دەست پێبکەین “.
ناوبراو ڕایگەیاند ” سوریا بە تەواوی جوانی و مێژووە دەوڵەمەندەکەیەوە لە دڵی ئێمەدا دەمێنێتەوە. بۆ گەلی سوریا ئاسایش و گەشە و گەڕانەوەی ڕۆژە باشەکان دەخوازم تا هەر گۆشەیەک لە نیشتمانی پاکی ئێمە پڕ بکاتەوە “.
هاوسەری سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا ڕایگەیاند ” لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام پابەندی بێدەنگی لە بەرامبەر پرسە سیاسییەکاندا بووم و لە داهاتووشدا هیچ دەستێوەردانێکم لە سەر ئەم پرسە نابێت، بەڵام هیوادارم لە شوێن بە شوێنی ئەم خاکەدا ئاسایش و سەقامگیری جێگیر بکرێت و گەل لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین “.
ئەسما ئەسەد ڕایگەیاند ” هەر ڕۆژێکی نوێ، دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنەوەیەکی جوانترە، هیچ شتێک بە بێ گۆڕانکاری نییە و هیوا نهێنی بەردەوامبوونە “.
ناوبراو ڕایگەیاند ” نیشتمان تەنیا شوێنێک نییە بەڵکوو هەستێکە کە هەرچەندە دووریش بین، لە دڵدا دەمێنێتەوە. سوریا بەردەوام وەک جوانترین چیرۆک دەمێنێتەوە. ژیان ئێمە بەرەو ڕێگایەک دەبات کە بۆ ئەو پلانمان نەبووە. ژیان ئێمەی فێر کرد و ئێمەی گۆڕی و دەرگایەکی بە ڕووی ئێمەدا کردەوە کە قەد بیرمان لێنەدەکردەوە. هەر قۆناغێک وانەی تایبەت بە خۆیی هەیە و هەر گۆڕانکارییەکیش واتایەکی هەیە “./.