جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

هونەری رۆماننووسین لەلای کارلۆس فۆینتس / ئەردەڵان عەبدوڵڵا

جام کوردی - کارلۆس فۆینتس یەکێکە لە ناسراوترین نووسەر و رۆماننووسی مەکسیک و جێپەنچەشی بە ئەدەبیاتی مەکسیکی و ئەمریکای لاتینەوە دیارە، خاوەنی کۆمەڵێک رۆمان و چیرۆکی زۆر جوانە، لەوانە: رۆمانی (کورسی سەرۆک، ئۆرا). کارلۆس فۆینتس لە ساڵی 1928 لە مەکسیک لەدایکبووەو لە ساڵی 2012 کۆچی دواییکردووە.

شوبات 18, 2025
in کەلتوری
A A
0

لەرووی نووسینی پەخشان و سیناریۆشەوە، جێپەنجەی دیارە، هەربۆیە ناکرێت باسی ئەدەبیاتی ئەمریکای لاتین بکرێت، باسی کارلۆس فۆینتس نەکرێت. بۆیە ئەزموونی نووسینی ئەم نووسەرە مەکسیکییە، زۆر گرنگە و دەکرێت خەڵكی تر لێوەی فێربێت بەتایبەتی لە بواری رۆماننووسیندا. جێگەی ئاماژەیە کارلۆس لە تەمەنێکی درەنگەوە دەستی بەکاری نووسین کردووە، ماوەیەکی زۆر لە بواری دیپلۆماتیدا کاریکردووەو باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە فەرەنسا و چەند وڵاتێکی تری جیهان.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

لەماوەی پێشوودا چاوم بە نامیلکەیەکی بچووک کەوت لەژێرناونیشانی (هونەری ڕۆماننووسین؛ گفتوگۆی پاریس ڕیڤیو لەگەڵ کارلۆس فۆینتس دا) کە جەبار سابیر وەریگێڕاوە. لەم نامیلکەیەدا نووسەر هەوڵیداوە باسی کاروانی نووسین و لەهەمانکاتیشدا شێوازی نووسینی خۆی بکات. جگەلەوەش قسە لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی ترەوە بکات لەوانە: ئەدەبیاتی ئەمریکای لاتین و ئیسپانی و ئەوروپی، خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان دەخاتەڕوو.

شێوازی نووسین

ئەوەی روون و ئاشكرایە، هەر نووسەرەو بەجۆرێک یان مۆدێلێکی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ نووسین، فۆینتسیش مۆدێلێکی تایبەت بەخۆی هەیە و لەوبارەیەوە دەڵێت:

من نووسەری سپێدانم، لە سەعات هەشت و نیو دەست دەکەم بە نووسین، تا دوازدەو نیو دەنووسم، پاشان دەچم بۆ مەلەکردن، کاتێک گەڕامەوە نانی نیوەڕۆ دەخۆم و پاشنیوەڕۆ دەخوێنمەوە تا ئەوکاتەی دەچم بۆ پیاسە و خۆم بۆ سبەی ئامادە دەکەم.ل.9

دەشڵێت: دەبێت کتێبەکە لە مێشکمدا بنووسم، بەرلەوەی لە پشت  مێزەوە دابنیشم.ل9

سەرەتا بە دەست دەنووسم و کاتێک دڵنیا بووم بابەتەکە ئەوەیە کە دەمەوێ، لێدەگەڕێم وەک خۆی بمێنێتەوە، پاشان دەستنووسەکە راست دەکەمەوەو خۆم تایپی دەکەم و دیسان تا دوایین سات بە تێکستەکەدا دەچمەوە، ل10

کاتێک بابەتەکە لەسەر کاغەز دەنووسم، بە کردەوە تەواو بووە، نە بەشێک جێ ماوەو نە دیمەنێک، لە بنەڕەتەوە دەزانم بابەتەکە چۆن دەچێتە پێشێ و لە روانگەی منەوە زۆر کامڵ و تەواوە، بەڵام هاوکات خۆم لە رەگەزی غافلگیریکردن بێ بەش دەکەم.ل10

جیاوازی نووسەری ئەمریکای لاتین و ئەمریکا

بابەتێکی تر کە بەلای منەوە جێگەی سەرنج بوو، تێڕوانینی تایبەتی فۆینتسە بۆ نووسەرانی ئەمریکای لاتین و ئەمریکا. لەمبارەیەوە دەڵێت:

ئێمە بە بەروارد بە نووسەری ئەمریکی ناچارین کارگەلی پتر لە فەرهەنگی خۆماندا بکەین، ئەوان کاتی زیاتریان بۆ خۆیان و نووسینەکەیان هەیە، بەڵام ئێمە گرفتاری بابەتە کۆمەڵایەتییەکانین. بابلۆ نیرۆدا دەیگوت هەر نووسەرێکی ئەمریکای لاتین کە بەڕێدا دەڕوات پەیکەرێکی قورس بە دوای خۆیدا رادەکێشێ، پەیکەری خەڵکەکەی، رابردووی و دیرۆکی وڵاتەکەی. ئێمە ناچارین قورسایی مەزنی رابردوومان لە ئەستۆ بگرین تا بیرمان نەچێتەوە، چ شتێک ژیانی پێ بەخشیوین، ئەگەر رابردوت لەبیر بکەیت، دەمری.ل 13

زمانی ئیسپانی و ئەمریکای لاتین

بابەتێکی دیکە کە نووسەر قسەی لەسەرکردووە، زمانی ئیسپانیی و ئەدەبیاتی ئەمریکای لاتینە. جێگەی ئاماژەیە تەواوی ئەمریکای لاتین جگە لە بەرازیل کە بە زمانی پورتوگالی قسە دەکەن، هەموویان بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن و دەنووسن. هەربۆیە فەزای زمانی ئیسپانی، زۆر فراوانە و سنووری جوگرافیای ئیسپانیا تێدەپەڕێنێت. نووسەرانی ئەمریکای لاتینیش، زیاتر لە ئیسپانییەکان خزمەتی زمانی ئیسپانییان کردووە. لەمبارەیەوە فۆینتس دەڵێت:

من بە ئیسپانی خەون دەبینم، هەروا بە ئیسپانی عاشق دەبم، جارجار ئەمە دەبێتە هۆی سەرلێشێوانم، بەڵام ئەمجۆرە شتانە تەنها بە ئیسپانی مەیسەرە. ل18

لە زمانی ئیسپانی ئێمەدا دەبێ بۆشایی گەورەی نێوان سەدەی حەڤدە و بیست پڕ بکەینەوە. ل19

من هەر لە سەرەتاوە تێگەیشتووم کە قسەکردن لە ئەدەبیاتی مەکسیک یان پیرۆ یان شیلی گاڵتەجارییە و زانیم کە ئەگەر بڕیارە مانایەکمان هەبێت و گشتێتیمان هەبێ، ئەمانە لە پانتاییەکی فراوانی ئەم زمانە کۆڵەوار و بێنەوایەیە کە پێی دەڵێین زمانی ئیسپانی. ل59

خۆرئاوا

لەبارەی مەسەلەی خۆرئاواشەوە، نووسەر دیدێکی جیاوازی هەیە و پێی وایە، کە فەرهەنگی ئەمریکای لاتین بەشێکە لە فەرهەگی خۆرئاوا.  لەمبارەیەوە دەڵێت:

یەکیک لە خەسڵەتەکانی فەرهەنگی گشتی ئەمریکای لاتین ئەمەیە، کە ئەم ناوچەیە لە راستیدا لقێکی دەرەکیی فەرهەنگی خۆرئاوایە. هەربۆیە ئێمە هەست دەکەین ناچارین لە هەر ئینگلیزێک یان فەرەنسییەک باشتر فەرهەنگی خۆرئاوا بناسین .ل 23

ئەدەبیات

لەبارەی ئەدەبیاتیشەوە نووسەر پێیوایە ئەدەبیات لە دەنگێکەوە لەدایک دەبێت، تۆ دەنگێک دەدۆزیتەوەو دەتەوێ جەستەیەکی کاغەزین بدەیتە ئەو دەنگە، بەڵام هەمان دەنگە کە دەبێتە واقعیەتی رۆمان. ل23

رەخنە

فۆینتس یەکێکە لەو نووسەرانەی کە هەمیشە کاروبەرهەمەکانی مایەی گرنگی پێدانی رەخنەگران بووە، هەندێکجار وەسفیکراوە، هەندێکجاریش هێرشی توندیان کردۆتە سەر. لەمبارەیەوە نووسەر ئەزموونی تایبەتیی خۆی هەیە. لەبارەی رەخنەوە فۆینتس دەڵێت:

هەندێك لە رەخنەگران هێرشیان کردوومەتە سەر کە وێنەی ژنانێکی زۆر داوێنپیسم کێشاوە، بەڵام هۆکارەکەی ئەوەیە کە فەرهەنگی من روانگەیەکی نەرێنی بۆ ژن هەیە. ل26

رەخنەگرێک لەبارەی رۆمانێکمەوە نووسیبوی، ئەم رۆمانە تەنها بۆئەوە باشە فرێی دەیتە ئاودەستەوەو سیڤۆنەکە ڕابکێشی. ل 54

کاری نووسین

مەکیسیکیش وەکو زۆرێک لە وڵاتانی پاشکەوتووی جیهان، نووسەران هێندە پێگەیەکی بەهێزیان لەناو کۆمەڵگەدا نییە، هەروەها کاری نووسینیش، ناتوانێت بژێوی باش بۆ ئەو کەسە دابین بکات، هەربۆیە وەکو زۆربەی کۆمەڵگە پاشکەوتووەکانی دیکەی جیهان، تێڕوانینی خەڵکی بۆ پیشەی نووسەری، تێڕوانینێکی نەرێنییە. لەمبارەیەوە فۆینتس باسی ئەزموونی خۆیمان بۆ دەکات و دەڵێت:

باوک و دایکم دەیانگوت یاسا بخوێنم، لەبەرئەوەی باوەڕیان وابوو ئەگەر بمەوێ لە مەکسیک لەرێگەی نووسینەوە بژیم، لە برسان دەمرم. تەنانەت  نووسەر و شاعیرێکی ناوداری مەکسیکیش هانیداوە کە نەنووسێت، چونکە گەلی مەکسیک گەلێکی رواڵەتپەرستن ئەگەر کارێکت نەبێت خەڵکی رێزت لێ ناگرن. ل53

شار

هەمیشە رۆمان و شار پەیوەندییەکی بەهێزیان پێکەوە هەیە، زۆرجار نووسەران شارێک دەکەنە مەیدانی سەرەکی کاروبەرهەمەکانیان بۆ نموونە نەجیب مەحفوز قاهیرە مەیدانی سەرەکی بوو، دۆستۆیڤسکی پیترسبورگ، فۆینتسیش مەکسیکۆ سیتی دەبێتە مەیدانی سەرەکی. لەمباریەوە دەڵێت:

پێم وایە رۆمانەکانی من لەوێنەکانی شارەوە سەرچاوە دەگرن و شاری خەونەکان یان کابووسەکانی من مەکسیک  سیتییە. پاریس یان نیویۆرک ئەنگیزەی نووسین لە مندا بەخەبەر ناکەنەوە. ل32

بەگشتی ئەزموونی نووسینی فۆینتس بۆ ئێمە گرنگە، چونکە ئەو یەکێکە لە رۆماننووسە سەرکەوتووەکانی جیهان. لێرەدا جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە کاک جەبار سابیر بکەین بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە و  هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

Tags: ئەدەبی کوردیئێرانجام کوردیڕۆمانی کوردی
Previous Post

دانوستانی شاندە باڵاکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سعوودیە دەستیپێکرد

Next Post

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی: پلانە گەمژانەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ غەززە ناگاتە شوێنێک

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی: پلانە گەمژانەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ غەززە ناگاتە شوێنێک

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی: پلانە گەمژانەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ غەززە ناگاتە شوێنێک

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020