بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشیمانیی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا سەبارەت بە دوایین دۆخی ناوچەکە، بەرژەوەندییەکانی هەر دوو گەلی ئێران و عێراق و هەڕەشە هاوبەشەکان، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە نزیک و برادەرانە ناو برد و جەختی لە سەر پشتیوانی هەمەلایەنە لە عێراق کردەوە./.