بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاوە خواردنەوەیەکی بەناوبانگە کە ملیۆنان کەس لە جیهاندا چێژ لە خواردنەوەی وەردەگرن. بەڵام لە دەرەوەی کاریگەریی تام و وزە، ڕێگەی درووست بۆ خواردنی قاوە گرنگە. ئەگەر ئەم خواردنەوەیە بە باشی بەکاربهێنیت، یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ژەهر.
قاوە بە بەرزکردنەوەی کارکردنی جگەر، ژەهرەکان لە جەستە دەردەکات. دژە ئۆکسێنەرەکان لە ترشی کلۆرۆجینیکی قاوە، کاریگەری ئەرێنییان لە سەر جەستە هەیە. هەروەها کارکردنی گورچیلەکان و دەردانی ژەهرەکان لە ڕێگەی میزەوە بەرز دەکاتەوە.
پێویستە زۆر وریا بێت لە هەڵبژاردنی جۆری قاوە و شێوازی ئامادەکردن. کاتێک قاوە بەبێ شەکر یان زیادکراو دەخورێت، دەتوانێت یارمەتی جەستە بدات کە پاشماوەکان باشتر دەربکات. زیادکردنی چەوری تەندرووست وەک زەیتی گوێزی هیندی یان کەرەی سەوزە لە قاوەدا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی میتابۆلیزم و کارکردنی جگەر و نەهێشتنی ژەهر.
خواردنەوەی قاوە لە کاتی گونجاودا کاریگەرییەکانی نەهێشتنی ژەهر زیاد دەکات. باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە لە نێوان کاتژمێری 30: 9 بۆ 30: 11 بەیانییە. بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی خەو، خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوەی قاوە لە بەیانییەکی زۆر زوودا یان له شەو./.