بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وێنەکەدا ” ئەحمەد بەدرەدین حەسون ” موفتی پێشووی سوریا لە شاری حەلەب دەبینرێت کە چەند کەسێکی لە گەڵدایە.
پێشتر دەیان کەس بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە شاری حەلەب، داوای دەستگیرکردنی شێخ حەسونیان کردبوو. ماڵەکەشی لە گەڕەکی فۆرقانی شاری حەلەب کەوتە بەر هێرش کەسانی نەناسراو.
بڵاوبوونەوەی وێنەی شێخ حەسون، کاردانەوەی جیاجیای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە./.