بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو تەواوترین و باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێە و تایبەتمەندییەکانی وایکردووە لە یاریزانانی وەک لیۆنێل مێسی و پێلێ و دیێگۆ مارادۆنا بەرزتر بێت.
وتنی ئەم شتانە بووە هۆی مشتومڕێکی زۆر و زۆرێک لە هاندەرانی مێسی هەروەها مارادۆنا پێیان وابوو کە ئەو کەمترە لەوانە و مۆلینا وەک یەکێک لە هاوڕێکانی مێسی لە تیپی ئەرجەنتین، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دایەوە.
مولینا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی باشترین بیت، پێویست ناکات خۆت ئەمە بڵێیت. ئەمە شتێکە کە دەبێت لە لایەن کەسانی دیکەوە باس بکرێت. من هیچ کات خۆم لە هیچ شتێکدا بە باشتر نازانم. مەگەر کەسێکی دیکە بێت و پێم بڵێت تۆ زۆر باش ئەو کارە دەکەیت. گومانم نییە کە ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی تۆپی پێی گەورەیە. بەڵام ئایا ئەو باشترین یاریزانە لە مێژوودا؟ شتێک هەیە کە کەسانی دیکە دەبێت بیڵێن./.