بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەرزی دووەمی ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە سعوودیە کۆتایی هات. ئێستا پێگەی کۆمەڵایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زۆر تایبەتە لە نێو خەڵکی سعوودیە و لەم وڵاتەدا سات بە سات زیاتر بەناوبانگ دەبێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبی خۆیدا ڕایگەیاند: سعوودیە هەوڵی کەڵک وەرگرتن لە یاریزانە گەنجەکان و ژێرخانی وەرزشی بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی تیپەکان دەدات. ئەم پەرەپێدانە بریتییە لە باشترکردنی ئەکادیمیا و قوتابخانە وەرزشییەکان بۆ ڕاکێشانی زیاتری بەهرەمەندە گەنجەکان.
ناوبراو وتی: کاتێک هاتمە سعوودیە، چاوەڕوانی ئەم گۆڕانکارییە خێرایەم نەدەکرد و هێشتا باوەڕم وایە خولی سعوودیە یەکێک لە بەهێزترین خولەکانی جیهان دەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا./.