بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک سەبارەت بە خواردنی ڕەیحان چەند زانیارییەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە درێژەدا هاتووە:
یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی قۆڵۆن، نەهێشتنی غازات، قەبزی و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان لە مادە زیانبەخشەکان دەدات.
یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازار دەدات چوونکە وەک ئازارشکێنێکی سرووشتی ناسراوە.
یارمەتی بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، چوونکە دەوڵەمەندە بە مادە دژە ئۆکسانەکان و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، کە ڕۆڵی هەیە لە خۆپاراستن لە جەڵتە، تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن، بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ.
یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانییەکان دەدات.
یارمەتی چارەسەری کەمی مادەی ئاسن و کەمخوێنی و ڕێگریکردن لێیان دەدات.
کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، قەلەقی و نیشانەکانی خەمۆکی.
بەهێزکردنی کۆئەندامی هەناسە، کەمکردنەوەی نیشانەکانی پەتا، ڕەبۆ و پاککردنەوەی ڕێڕەوی هەناسە.
نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم و هەناسە.
یارمەتی خۆپاراستن لە کۆمەڵێک جۆری شێرپەنجە دەدات.
یارمەتی زیادکردنی حەزی خواردن دەدات./.