بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری لە پەراوێزی بەسەرکردنەوەی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی دوژمن، ئارامی دوژمنی زایۆنیستی و ئەوانەی بەشدارییان لە تەیارکردنی ئەو ڕژێمە و داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنەکاندا کردووە، دەکەوێتە مەترسییەوە.
ناوبراو وتی: بەرگری ئاسمانیی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و ئەو زیانە کەمەشی کە پێیگەیشت چارەسەر بووە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند کە وەبەرهێنانی مووشەک بە کوالیتی بەرز و بە ژمارەیەکی زۆر بە بێ هیچ وەستانێک بەردەوامە.
ناوبراو وتی: پشتیوانیکردن و تەیارکردنی ڕژێمی تاوانبار و منداڵکوژی زایۆنیستی لە لایەن ئەمریکاوە بابەتێکی نوێ نییە./.