بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان فەرامەرز ئەسەدی و ئومێد خۆشناو، هەر دوو لا جەختیان لە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
پارێزگاری هەولێر لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە ئامادەی هەموو هاوکاری و هاوئاهەنگییەکە لە گەڵ سەرکۆنسووڵی ئێران.
فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی پارێزگاکەی کرد بۆ ئەو پەیوەندی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پێشکەشی کۆنسووڵخانەی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەولێر و ئەم پارێزگایە پێگەیەکی تایبەتی لای کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
سەرکۆنسووڵی ئێران پارێزگاری هەولێری بۆ کۆبوونەوەی پارێزگا سنورییەکان بانگهێشت کرد کە بڕیارە لە کرماشان یان لە ورمێ بەڕێوە بچێت./.