بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە سەردانەمەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بۆ تاران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” بەردەوام جێی خۆشحاڵییە کە میوانداری لە براکانمان بکەین، میر تەمیم بن حەمەد ئالی سانی و شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە، بیر و ڕای باشمان ئاڵوگۆڕ کردووە. دراوسێکان لە پێشینەی کارەکانی ئێمەدان “./.