بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە، سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، سەرۆک کۆماری میسر و شای ئەردەنی بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی لە شاری ڕیاز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە کردووە کە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە بچێت.
ئاژانسی فەرمی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆبوونەوە دەچێتە چوارچێوەی کۆبوونەوە دۆستانەکان کە لە ساڵانی ڕابردووەوە لە وڵاتانی عەرەبیدا بەڕێوە دەچێت، هەروەها بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و میسر و ئەردەنە.
بڕیارە بەشداربووان سەبارەت بە ڕێکارەکانی داهاتووی غەززە، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکەن./.