بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە ” درۆنی شاهید یەکێک لە باشترین درۆنەکانە لە ئاستی جیهاندا، توانای دۆزینەوە و چاودێری و کارکردنی نایابی هەیە و هەروەها نرخەکەی زۆر گونجاوە “.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ” هیچ قەدەغەیەکی یاسایی بۆ فرۆشتنی ئەم درۆنە نییە، هەر وڵاتێک پابەندی ئەوە بێت کە لە درۆنی شاهید بۆ دەستدرێژی سەر وڵاتێکی دیکە کەڵک وەرنەگرێت، دەتوانێت داوای کڕینی بکات “./.