بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ هەینی 21 ی شوباتی 2025 ڕایگەیاند: زیلینسکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە گەڵ سەرۆک کۆمارێکدا کۆبووەتەوە کە نەیدەزانی چی دەکات. ئەو سێ ساڵ لەو کۆبوونەوانەدا بەشداریی کرد و هیچ ئەنجامێکی نەبوو. هەربۆیە ئەگەر بمەوێت لە گەڵ ئێوەدا ڕاستگۆ بم، بە بۆچوونی من بوونی لە دانوستانەکاندا گرنگ نییە.
ترەمپ ڕایگەیاند کە زیلینسکی لە دانوستانەکان لە گەڵ مۆسکۆ دەستی باڵای نییە.
ناوبراو وتی: من ئەوەم بینی کە زیلینسکی هیچ کارتێکی دانوستانی نییە، ئەو هیچ کارتێکی گوشاری لە دانوستانەکاندا نییە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە وەڵامی پەیوەندی تەلەفوونی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بداتەوە./.