بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ویستی سەپاندنی پلانەکەمم بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە نییە و تەنیا ئامۆژگاری جێبەجێکردنی دەکەم.
ناوبراو وتی کە جێبەجێکردنی ئەم پلانە بە سەر فەڵەستینییەکاندا ناسەپێنم.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: لەوەی کە میسر و ئەردەن دژایەتی پلانەکەمیان کردووە، تووشی سەرسوڕمان بووم، لە بەر ئەوەی کە ساڵانە بە ملیاران دۆلار هاوکاری لە ئەمریکا وەردەگرن.
ترەمپ پلانەکەی بە باش ناو برد و وتی کە بە پێی پلانەکە، ئەمریکا دەبێتە خاوەنی غەززە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی دەست پێدەکات./.