بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی پێنج شەممە هەواڵی تەقینەوە و سووتانی 3 پاسی لە گەراجێکی ئۆتۆمبێلدا لە شارۆچکەی بات بام ی تەل ئەبیب ڕاگەیاند.
پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لێکۆڵینەوەکانی لە سەر ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان بە تایبەت ئەوانەی بۆمب و تەقەمەنییان لە نێو پاسەکاندا داناوە، دەستپێکردووە.
خەمڵاندنە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات کە ڕەنگە سەرچاوەی ئەم هێرشە لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستینەوە بووبێت./.