بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان سەرقاڵی کۆتایی هێنان بە ئامادەکارییەکانە بۆ بەڕێوەچوونی گەورەترین پێشوازی و بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی مێژووی لوبنان، ئەویش بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی پێشوو و هاشم سەفیەدین لە سەرکردە باڵاکانی حزبوڵڵایە.
لێژنەی ئامادەکاری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە ڕایگەیاندووە کە لە 79 وڵاتەوە میوانان بەشداریی تێدا دەکەن.
ڕژێمی زایۆنیستی لە میانەی تاوان و دەستدرێژییەکانی بۆ لوبنان، لە 27 ی ئەیلولی 2024 دا بۆ زاحیەی باشوری بەیروت، لە هێرشێکی ئاسمانیدا سەید حەسەن نەسروڵڵای تیرۆر کرد. هەروەها ڕۆژی 3 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە هێرشێکی ئاسمانی دیکەدا بۆ سەر بارەگای حزبوڵڵا لە زاحیە، هاشم سەفیەدین جێگری شەهید نەسروڵڵا پێش ڕاگەیاندنی فەرمی دەستنیشانکردنی، شەهید کرا.
ڕێوڕەسمی پێشوازی و بەڕێکردنی تەرمی شەهیدان نەسروڵڵا و سەفیەدین ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر 1 ی نیوەڕۆ بە کاتی لوبنان لە یاریگای کۆمەیل شەمعونی شاری بەیروت بەڕێوەدەچێت.
ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە شوێنێکی نوێ لە پارچە زەوییەک لە نێوان دوو ڕێگای بەرەو فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریریی بەیروت دەنێژرێت./.