بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرکەی سێو هەمیشە جێگەی سەرنجی پسپۆڕانی تەندرووستی بووە. هەروەها لە زانستی پزیشکی کۆندا جەخت لە سەر گرنگی سرکەی سێو کراوەتەوە. سرکەی سێو بە هۆی ترشەکەیەوە دەرمانی پاکژکەرەوەی هەیە و هەروەها دەتوانێت لە ڕێکخستنی زۆرێک لە ئەرکەکانی جەستەدا کاریگەر بێت.
تایبەتمەندییەکانی سرکەی سێو بۆ جەستە بریتین لە:
1- دژە بەکتریا و قارچک:
سرکەی سێو بە هۆی ترشەوە، پاکژکەرەوێکی بەهێزە. ئەم سرکە دەتوانرێت بۆ چارەسەی هەوکردنی قارچکی پێست بەکاربهێنرێت. هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ژەهراویبوونی خۆراک بەکاردێت کە بە هۆی بەکتریای سەلمۆنێلا درووست دەبێت.
2- کەمکردنەوەی شەکری خوێن:
سرکەی سێو هەستیاری جەستە بەرامبەر بە ئەنسۆلین باشتر دەکات و هەروەها ئاستی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.
3- دابەزاندنی کێش:
هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سرکەی سێو کۆنتڕۆڵی حەزی خواردن دەکات و لە ئەنجامدا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
4- باشترکردنی هەرسکردنی خۆراک:
سرکەی سێو بە ڕێکخستنی ئاستی ترشیی گەدە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە وەک هەرس نەکردن یان ئاوسانی گەدە.
5- تەندرووستی پێست و قژ:
سرکەی سێو، دژە هەوکردن و دژە بەکتریایەکی باشە و بۆیە زۆر کاریگەرە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی قژ. هەروەها بڕی ترشی پێستی سەر ڕێکدەخات./.