بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە سبەی شەممە 22 ی شوباتی 2025، 6 دیلی زایۆنیست ئازاد دەکرێن.
پێشتر حەماس ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی 4 دیلی زایۆنیستی ڕادەستی ئەو ڕژێمە کردبوو، بەڵام بەرپرسانی ئەو ڕژێمە ڕایانگەیاندبوو کە تەرمی یەکێک لە دیلەکان پەیوەندی بە دیلێک بە ناوی شیری بیباسەوە نییە.
حەماس لە وەڵامی پڕوپاگەندەی زایۆنیستەکاندا ڕایگەیاندووە کە هەڕەشەکانی بنیامین نتانیاهۆ لە پێناو باشترکردنی پێگەی خۆی لە کۆمەڵگای زایۆنیست و بە هۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو ڕژێمەیە./.