بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کەتیبەکانی قەسام 3 ئەندامی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی لە کەمپی نەسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕادەستی نوێنەرانی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد.
پێشتریش دوو ئەندامی دیکەی سوپای زایۆنیست لە شارۆچکەی ڕەفەح ڕادەستی نوێنەرانی خاچی سوری نێودەوڵەتی کران.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی دیلەکان بە نوێنەرانی خاچی سور و لە کاتێکدا کە دیلەکان لە سەر سەکۆکەدا بوون، یەکێک لەوان ناوچاوی ئەندامێکی کەتیبەکانی قەسامی ماچ کرد کە لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە پێشوازی لێکرا./.