بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە تاوتوێکردنی دۆسیەی سوریا لە ڕیزی گرنگترین تەوەرەکانی سەردانەکەی لاوڕۆڤ بۆ تاران دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی 19 ی شوباتی 2025 ڕایگەیاند کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو لە ئاستی باڵادا پەیوەندی بە سوریاوە بکرێت.
هەروەها محەممەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانی نێردەی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سوریا ڕۆژی 14 ی شوبات سەردانی مۆسکۆی کرد و لە گەڵ ئەلکساندر لاورنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و هەروەها میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە./.