بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسکەندەر موئمنی لە سەر بانگهێشتی فەرمی عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 22 ی شوباتی 2025 بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی ئێران دوو ڕۆژەیە و چەندیدن بابەتی وەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی چەک و مادەی هۆشبەر، هاوکاری سنوری، چارەسەرکردنی کێشەی سنورەکان و هەروەها هاوئاهەنگی بۆ ڕێوڕەسمی داهاتووی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لەخۆدەگرێت./.