بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە بۆ جێبەجێکردنی یەکجاری بەڵام مەرجداری ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئامادەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی تایبەت بە قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە هێشتا دەستیپێنەکردووە و پەیوەندی لە گەڵ نێوەندگێڕەکان درێژەی هەیە.
وتەبێژی حەماس سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەش وتی کە موڵەتی دەستێوەردان بە وڵاتانی بیانی نادرێت و ئەم پرسە بە کۆدەنگی نیشتمانی فەڵەستینییەکان دەکرێت.
ڕاشیگەیاند کە دۆخی غەززە لە کارەساتێکی تەواو دەچێت و پێویستە نێوەندگێڕەکان گوشارێکی زۆر بۆ جێبەجێکردنی بەشی مرۆڤدۆستانەی ڕێکەوتنەکە لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنێن./.