بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمی بۆب سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و مەهەند هادی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، کەرتی غەززەیان بەسەرکردەوە و ڕایانگەیاند کە فەڵەستینییەکان لە کاتی گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە غەززە ڕوبەڕوی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەورە بوونەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچدا هاتووە کە فەڵەستینییەکان لە دۆخێکی سەخت و دژواردا لە غەززە ژیان بەسەردەبەن و پێداویستییە سەرەتاییەکان و خزمەتگوزارییەکان دابین ناکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕێژەی ڕووخان و وێرانییەکانی غەززە هێندە زۆرە کە خەڵک هەموو شتێکیان لەدەستداوە و بە بێ هیچ پشتیوانی و ژێرخانێک و لە هەمووش گرنگتر بە بێ هیچ هیوا و دڵنیاییەک سەبارەت بە داهاتوو، ڕوبەڕوی کەشێکی سارد بوونەتەوە./.