بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی وێڕای ئاشکراکردنی داواکاری ئەمریکییەکان بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی خۆڕاگری، وتی: حەشدی شەعبی پێویستی بە پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوە هەیە تا ببێتە دەزگا و دامەزراوەیەکی نموونەی سەربازی و تەنیا سەر بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت.
بە هۆی پشتیوانی گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق بۆ خەڵکی غەززە، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی دوورخستنەوەیان لە بەرەی خۆڕاگری دەدەن و بۆ ئەم مەبەستەش گوشارەکانیان لە سەر حکومەتی بەغدا چڕ کردووەتەوە./.