بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای نەرویجی X1 پەردەی لە سەر نوێترین ڕۆبۆتی مرۆیی خۆی بە ناوی «نێۆگاما» لادا. نیۆگاما ڕۆبۆتێکی مرۆییە که بۆ تاقیکردنەوەی ئەنجامدانی کارەکان لە ماڵەوەدا دروستکراوە. فیلمەکانی ڕۆبۆتەکە دەریدەخەن کە دەتوانێت شتەکانی وەک درووستکردنی قاوە و پاککردنەوەی ماڵ و شۆردنی جل و بەرگ ئەنجام بدات.
کۆمپانیای X1 دەڵێت ڕۆبۆتی مرۆیی بڕیارە تاقیکردنەوەکانی ناوماڵ ئەنجام بدات و ئەگەر لەم حاڵەتەدا سەرکەوتوو بێت، بڕیارە لە دەرەوەی ماڵ ئامادە بێت کە هەندێک کاری دیکه ئەنجام بدات.
کۆمپانیای X1 ئەم ڕۆبۆتەی بە سادەیی دیزاین کردووە و جلێکی پلاستیکی نەرمی هەیە. ئەم جلە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەگەری کە ڕەنگە بە هۆی بەرکەوتنی ڕۆبۆتەکە لە گەڵ مرۆڤەکاندا بێت، درووست کراوە. هەروەها کۆمپانیاکە زیرەکی دەستکردی باشی خستۆتە ناو ڕۆبۆتەکە که ئەوەش وا دەکات ئەم ڕۆبۆتە مرۆیی زیاتر ئاگاداری دەوروبەری بێت بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری زیانگەیاندن بە مرۆڤەکان./.