بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی ئەسکەندەر موئمنی وەزیری ناوخۆی ئێران و عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی هەر دوو وڵات لە بەغدا بەڕێوەچوو.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا باس لە ئاسایشی سنورەکانی نێوان هەر دوو لا، هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی پەیوەست بە بواری ئەمنی تاوتوێ کراوە./.