بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یادەوەری توانایەکی گرنگە کە دەتوانیت بەهێزی بکەیت. یادەوەری بەهێز بەندە بە تەندرووستی و زیندوویی مێشکتەوە. مێشکی مرۆڤ توانایەکی نایابی هەیە بۆ گۆڕینی خۆی. بە چالاکییە درووستەکان دەتوانیت مێشکت بەهێز بکەیت بە شێوەیەک کە کارکردنی یادەوەری باشتر بکات.
ئەو ڕێگایانەی کە کارایی یادەوەری باشتر دەکەن بریتین له:
1- فێربوون و خوێندنەکەت زیاد بکە
2- لە ماوەی هەفتەدا چالاکیی وەرزشیت هەبێت
3- کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی فشارەکانت
4- دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان
5- خوارکی تەندرووست بخۆ و خۆت بە دوور بگرە لە شتە زیانبەخشەکان
6- پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە گەڵ خێزان و هاوڕێیان فراوان بکە./.