بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێنزۆ ئەلڤێس لە تیپی گەنجانی یانەی ڕیاڵ مەدریددایە و لەم وەرزەدا یارییەکی باشی بۆ ئەم تیپە کردووە. ئاستە باشەکەی وایکردووە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە باشی بناسرێت و هەمووان پێیان وایە بە ئەگەرێکی زۆرەوە داهاتوویەکی گەورەی هەبێت.
ئێنزۆ ئەلڤێس وەک باوکی بەرگریکار نییە و لە پۆستی هێرشبەریدا یاری دەکات و بە هۆی خێراییە بەرزەکانیانەوە بەرامبەر بە هاوڕێکانی، ئاستێکی بەرزتری هەیە. بە درێژایی ساڵان پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و پرۆسەی فێربوونی ئەو ئەرێنی بووە.
ئێنزۆ ئەلڤێس لە هەژماری فەرمی خویدا لە توری کۆمەلایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە ” ساڵێکی دیکە لە جل و بەرگی سپی. جێگەی شانازییە کە ئەم کراسە لەبەر بکەیت. تەمەنی درێژ مەدرید! “./.