بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهراب کەمەری ڕایگەیاند کە ئەم ڕێژە کاڵایە بە کێشی 2 ملیۆن و 448 هەزار و 60 تەن لە سنوری مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کاڵا سەرەکییەکانی هەناردەکراو لە سنوری مێهرانەوە بریتین لە بەرهەمی جۆراوجۆری پترۆکیمیایی، کەرەستەی وێستگەی وەبەرهێنانی کارەبا، کەرەستەی بیناسازی، کاشی و سیرامیک، بەرهەمی کانزا و پلاستیکی و بەرهەمی کشتووکاڵی.
کەمەری ڕایگەیاند کە ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی یەک ملیار و 811 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 3 ملیۆن و 220 هەزار تەن لە سنوری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە سنوری مێهران، گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق لە سنوری زەڕباتیە و یاسای نوێی گومرکییە./.