بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز ڕایگەیاند کە بەرگری لە مافەکانی حەشدی شەعبی دەکات و سەبارەت بە خانەنشینی هیچ وتووێژێکی لە گەڵدا نەکراوە و سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی ناسنامەی ئەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی سەر بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقە و لە ئێستادا هیچ هەڕەشە و گوشارێکی لەسەر نییە.
فالح فەیاز ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی بۆ بەرگری لە ئێستا و داهاتووی عێراق پێویستە، لە بەر ئەوەی کە بە هۆی کێشەکانەوە دۆخی ناوچەکە بە خێرایی بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی بەرگری و پشتیوانییە لە حکومەت و پرۆسەی سیاسی عێراق و چالاکی نهێنی لە دژی ئەم هێزە بە خیانەت هەژمار دەکرێت./.