بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت ئەمشەو ژمارەی پێوانەیی گۆڵەکانی لە گەڵ بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس دەرفەتی ئەوەی هەیە کە ئەم کارە بکات یان زیاتر لە تۆماری خۆی بەرەو پێشەوە بچێت.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە یەکەم وەرزیدا لە بەرشەلۆنە، 33 گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام ئێستا لەم وەرزەدا، لە سەرجەم یارییەکان 32 گۆڵی تۆمارکردووە. باشترین ئاماری گۆڵکردنی لیڤاندۆڤسکی لە ژیانی وەرزشیدا دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2020 – 2019 لە بایرن میونشن. کاتێک توانی لە 47 یاریدا 55 گۆڵ تۆمار بکات. بەڵام ئەمشەو چانسی دووبارەکردنەوە یان جێهێشتنی 33 گۆڵەکەی وەرزی 2023 – 2022 هەیە.
لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزە 32 گۆڵی لە ٣٤ یاریدا تۆمارکردووە: 20 گوڵ لە لالیگا، 9 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ، 2 گوڵ لە جامی شای ئیسپانیا و 1 گۆڵ لە جامی سوپەری ئیسپانی.
کێشەی گەورە بۆ لیڤاندۆڤسکی ئەوەیە کە هێشتا گۆڵی بەرامبەر لاس پاڵماس تۆمار نەکردووە. تا ئێستا ٣ جار بەرامبەر لاس پاڵماس یاری کردووە بەڵام نەیتوانی لەم ٣ یاریەدا گۆڵ تۆمار بکات. ئەمشەو لیڤاندۆڤسکی پێویستە سوود لە دەرفەتە گەورەکەی وەربگرێت./.