بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین، وێڕای ستایشکردنی ئەم دوو شەهیدە گەورەی خۆڕاگری، جەختیانکردەوە کە دوژمن بزانێت خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری، زوڵم و ستەمکاری تەواو نابێت و تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی بەردەوام دەبێت.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە درێژەدا هاتووە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
قال اللە عز و جل: و اللە العزە و لرسولە و للمومنین و لکن المنافقین لا یعلمون.
تێکۆشەری گەورە و پێشەنگی خۆڕاگری لە ناوچەکە، سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ئێستا لە لوتکەی شکۆمەندی خۆیدایە. جەستەی پاکی لە خاکی جیهاددا لە ڕێگای خودا دەنێژرێت، بەڵام ڕۆح و ڕێبازەکەی هەموو ڕۆژێک گەشاوەتر دەبێت، ان شاءاللە و ڕێگا بۆ ئەو کەسانە پیشان دەدات کە شوێنکەوتووین.
دوژمن دەبێت ئەوە بزانێت کە خۆڕاگری لە دژی دەستبەسەرداگرتن و ستەم و خۆبەزلزانین هیچ کات کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجی خوازراو ان شاءاللە.
هەروەها ناوی باش و ڕووخساری ڕووناکی جەنابی سەید هاشم سەفیەدین (خوا لێی ڕازی بێت) ئەستێرەیەکی درەوشاوەی مێژووی ئەم ناوچەیە، هاوکارێکی نزیک و بەشێکی دانەبڕاو بوو لە سەرکردایەتی خۆڕاگری لە لوبنان.
سڵاوی خودا و بەندە حەقەکانی لە سەر ئەم دوو تێکۆشەرە سەربەرزە، لە سەر ئەو تێکۆشەرە ئازا و دڵسۆزانەیتر کە لەم دواییانەدا شەهید بوون، هەروەها لە سەر هەموو شەهیدانی ئیسلام و سڵاوی تایبەتی من بۆ ئێوەی منداڵە ئازیزەکانم، جەنگاوەرانی گەنجی لوبنان./.